دۆخی ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی ئاشكرا بوو
تاران دۆخی ته‌ندروستی و شێواوی جه‌سته‌ی موجته‌با خامنه‌یی له جیهان ده‌شارێته‌وه
زانیاری نوێ له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی و هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌رنه‌كه‌وتنی له شاشه‌ی میدیاكان ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت بڵاویكرده‌وه، موجته‌با خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای ئێران له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كه بووه هۆی كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی باوكی، ده‌موچاوی به‌ته‌واوی شێواوه و به سه‌ختیش برینداره.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، هێرشه‌كان زیانی قورسییان بە جەستەی موجتەبا خامنەیی گەیاندووە. جگه له شێوانی رووخساری هه‌ر دوو قاچی به سه‌ختی بریندارن.
به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش بێت، موجته‌با تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بە تەواوی چاک نەبووەتەوە.