چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
لە ئەرمینیاوە تا شەنگال؛ ئێزدییەکان جەژنی سەری ساڵ دەگێڕن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كرایه پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە، بڕیار دراوه ڕۆژی چوارشەممە، 15ی نیسانی 2026،. لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم بكرێت به پشووی فەرمی.
ئایینی ئێزدی، به یەکێک لە کۆنترین ئایینە مێژووییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان دادەنرێت. په‌یڕه‌وكارانی ئه‌م ئایینه له كوردستان، زیاتر لە ناوچەکانی شەنگال و شێخان نیشته‌جێن. هه‌روه‌ها ئێزیدییه‌كان جگە لە باشوور، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرییان لە باکوور و ڕۆژئاڤای کوردستان ده‌ژین و له لە وڵاتانی وەک ئەرمینیا، جۆرجیا و ڕووسیا وه‌ك پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌ن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان کە بە چوارشەممەی سوور (Çarşema Sor) ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین و پیرۆزترین جەژنەکانی ئایینی ئێزیدی. ئەم جەژنە دەکەوێتە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان.