جه‌نگی ده‌ریایی ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد
کۆتایی به هێزی دەریایی ئێران هێندرا و ترەمپ ده‌ڵێت: 158 کەشتیمان تێکشکاند.
سەرۆکی ئەمریکا، گورزێکی کوشندەی دەریایی وڵاتەکەی بۆ سەر هێزەکانی ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، زۆربەی هەرە زۆری کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە تێکشێندراون و تەنیا ژمارەیەکی کەم نەبێت، هیچیان بۆ شەڕ نەماونەتەوە.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە بڵاوكراوه‌یه‌كی نوێ‌دا ڕایگه‌یاند، 158 کەشتی هێزی دەریایی ئێران بەتەواوی لەناوچوون و ئەوەی ماویشەتەوە ئێستا لە بنکە دەریاییەکاندا پەکخراون. ئێستا تاران تەنیا ژمارەیەکی کەمی لەو کەشتیانە بەدەستەوە ماوە کە خۆیان ناویان ناوە 'کەشتی هێرشبەری خێرا'.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووندی دایە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران و گوتی: هەر کەشتییەک بیەوێت نزیکی گەرووی هورمز بکەوێتەوە، بێ دوودڵی لەناوی دەبەین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌م ئێواره‌یه دوایین واده‌ی تره‌مپ كه بۆ ئێرانی د‌یاریكردبوو، كۆتایی پێهات. ئه‌م هێرشه ده‌ریاییه‌ش مانای شكاندنی ئاگربه‌ست و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێرانه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه دوای وچانێك دووباره په‌ره‌ده‌ستێنن.