كه‌ی قوتابییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو پۆل؟
بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابییان بۆ نێو پۆل ده‌درێت
دوای وه‌ستانی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بریار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی خوێندنی ئۆنڵاین ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، تائێستا هیچ قسه‌یه‌ك بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان نه‌كراوه. ئێمه چاوه‌ڕوانی بریاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابییان بۆ نێو كه‌مپه‌س ده‌كه‌ین.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه كراوه، هه‌ر كاتێك بریاری ده‌ستپێكردنه‌وه درا ته‌واوی قوتابییان و مامۆستایان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌كی تر، سامان عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ پایته‌خت قسه‌ی كرد و گوتی: چاوه‌ڕوانی بریاری حكومه‌ت بۆ كاراكرددنه‌وه‌ی خوێندنی ناو پۆل ده‌كه‌ین. هه‌ر كاتێك بڕیار دراو راسته‌وخۆ ورده‌كاریی و ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ قوتابییان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ پایته‌خت میدیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد، له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خوێندنی ئۆنڵاین ده‌درێت و قوتابییان ده‌گه‌رێنه‌وه پۆل.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ره‌ده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ئه‌نجامی جه‌نگ و خراپی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه بڕیاری ڕاگرتنی خوێندنیان له‌نێو پۆل و كه‌مپه‌س ده‌ركردبوو. قوتابیان به‌شێوه‌ی 'ئۆنڵاین و ئه‌لیكترۆنی' وانه‌كانیان ده‌خوێند.