پایتەخت

جەنگ کۆتایی بە ژیانی سیاسیی نەتەنیاهوو دەهێنێت؟

جەنگ کۆتایی بە ژیانی سیاسیی نەتەنیاهوو دەهێنێت؟
کورتە

ئیسرائیلییەکان دابەش بوون: %41 لەگەڵ ئاگربەستن و %39 داوای هێرش دەکەن.

بەپێی ڕاپرسییەکی زانکۆی عیبری نزیکەی دوو لەسەر سێی ئیسرائیلییەکان دژایەتی خۆیان بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئێران نیشان دەدەن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ تووشی 'قه‌یرانی بێ متمانه‌یی' بووه‌.

 

زانكۆی عیبری له‌ قودس، یەکەمین ڕاپرسیی نیشتمانی دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەسته‌ دوو هەفتەییه‌كه‌ ئه‌نجامدا و ئاشكرای كرد، 61%ـی ئیسرائیلییەکان بڕوایان وایە نابێت ئاگربەستەکە 'حیزبوڵڵای لوبنان' بگرێتەوە. هه‌روه‌ها 39%ـی بەشداربووان داوای بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکەن، 41% پێیان باشە ئیسرائیل پابەندی ئاگربەستەکە بێت.

 

له‌ ڕاپرسییه‌كه‌ی 'زانكۆی عیبری له‌ قودس' هاتووه‌، پێگە و متمانه‌ی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لای هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی پاشەکشەی کردووە، تەنیا 34%ـی ئیسرائیلییەکان وەک سەرۆکوەزیران پەسەندی دەکەن، لە کاتێکدا لە سەرەتای جەنگەکەدا ئەو ڕێژەیە 40% بووە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، سەره‌ڕای ئاگربەست لەگەڵ ئێران، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی لوبنان و حیزبوڵڵاش بە مووشەک وەڵام ده‌داته‌وه‌ و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شارۆچکەکانی باکووری ئیسرائیل.

13 نیسان 2026 16:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026