دووباره گهرووی هورمز داخرا
هاتووچۆی كهشتییه نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز ڕاگیرا
دۆخی ناوچەکە گۆڕانکاری خێرا بەخۆوە دهبینێت و جارێکی دیکە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ وزە، پەکخرایەوە.
ئهمڕۆ ئاژانسی "فارس"ی ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی دەستپێکردنی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هاتووچۆی كهشتییه نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز بە تەواوی ڕاگیرا. ئەم بڕیارە دیسان بازاڕەکانی نەوتی جیهان تووشی شڵهژان و دۆخێكی نائاسایی دهكاتهوه.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕانەگرێت، ئێران بە فەرمی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکشێتەوە و ئەمەش مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری لە ناوچەکە دروست دەکات.