پایتەخت

سبەی مووچە دێت؟

سبەی مووچە دێت؟
کورتە

پایتەخت میدیا زانیاری لەسەر وادەی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بەغدا ڕەزامەندی داوە مووچە ڕەوانە بکات، پایتەخت میدیا زانیاری لەسەر وادەی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 43 ملیار دیناری وەکو داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا کرد.

 

لە لایەکی دیکەوە، سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی رژێمی پێشووەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی عێراق شووی فەرمییە.

 

کەمێک لەمەوبەر جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ناردنی مووچەی مانگی سێ بۆ سبەی پێنجشەممە دیار نییە چونکە پشووی فەرمییە و نازاندرێت فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەوام دەکەن.

 

جەمال کۆچەر ڕوونیکردەوە، ئەگەر سبەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەگات، ئەوا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 

دوێنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕاسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 77 ملیار بۆ مانگی سێ کەمیکردووە، بەڵام بەغدا ڕەزامەندی داوە بۆ ئەم مانگە داهاتی نانەوتی بەتەواوەتی نەنێردرێت و مووچە بە بێ گرفت ڕەوانەی هەرێم بکات.

08 نیسان 2026 19:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026