پایتەخت

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک دەبێتە فەرماندەی سوپای ئوسترالیا

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک دەبێتە فەرماندەی سوپای ئوسترالیا
لیوا سوزان کۆیل
کورتە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی رۆڵی ئافرەتان لە نێو دامەزراوە سەربازییەکاندا، ئوسترالیا بۆیەکەمجار لە مێژووی 125 ساڵەی سوپاکەی ئافرەتێک دەکاتە فەرماندە.

لە کاتێکدا هێزی بەرگری ئوسترالیا ADF ڕووبەڕووی تۆمەتی گێچەڵیکرنی سێکسی بە سەربازانی ئافرەت دەبێتەوە، ئافرەتێک دەکات بە فەرماندەی سوپاکە.

حکومەتی ئوسترالیا ڕایگەیاند، لیوا سوزان کۆیل، سەرۆکی ئێستای بەشی توانا هاوبەشەکان لە مانگی شەشی ئەمساڵ شوێنی لیوا سایمن ستوارت دەگرێتەوە و وەک فەرماندەی سوپا دەستبەکار دەبێت؛ ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیاش دەڵێت: "ئێمە بۆ یەکەمجار لە مێژووی 125 ساڵەی سوپاکەمان ئافرەتێکمان وەک فەرماندەی سوپا دەبێت."

 لیوا سوزان کۆیل تەمەنی 55 ساڵە و لە ساڵی 1987 چووەتە نێو ڕیزی سوپا، لەو ماوەیەوە تا ئێستا چەندین پۆستی جیاوازی فەرماندەیی هەبووە.

ئەم هەنگاوە نوێیەی ئوستارالیا لە چوارچیوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سوپاکەیدایە بۆ زیادکردنی رۆڵی ئافرەتان لە ڕیزی دامەزراوە سەربازییەکان، لە هەمانکاتدا سوپا ڕووبەڕووی تۆمەتی گێچەڵی سێکسی و جیاکاری بووەتەوە.

مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک سکاڵای یاسایی لە دژی هێزی بەرگری ئوسترالیا ADF تۆمار کرا، بەتۆمەتی ئەوەی شکشتیهێناوە لە پارێزگاریکردنی هەزاران ئافرەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی سێکسی و جیاکاری لە ڕیزەکانی سوپا.

لە ئێستادا ئافرەتان 21%ـی هێزی بەرگری ئوسترالیا ADF پێکدەهێنن و 18%ـی ئەم ژمارەیە لە بەشی بەڕێوەبەرە باڵاکانن. هێزی بەرگری ئوسترالیاش ئامانجییەتی تا ساڵی 2030 ڕێژەکە بۆ 25% بەرز بکاتەوە.

13 نیسان 2026 14:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026