تاران په‌یامێكی تووند ئاڕاسته‌ی واشنتن ده‌كات
جیهان لە دڵەڕاوکێدایە؛ پێده‌چێت نرخی نەوت بەرەو لووتکە هه‌ڵبكشێت.
دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو وەرچەرخانێکی مەترسیدار هەنگاو دەنێت. ترەمپ بڕیاری گەمارۆدانی دەریایی ئێرانی داوه و سوپای ئێرانیش هه‌ره‌شه‌ی كۆتایی هاتنی ئارامی له به‌نده‌ره‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ترووس سۆشیاڵ کاتی دەستپێکردنی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێرانی ڕاگەیاند. بەپێی بڵاوكراوه‌كه‌ی تره‌مپ، لە كاتژمێر 5:00ی ئێواره، به كاتی هه‌رێمی كوردستان گه‌مارۆدانی بەندەرەکانی ئێران ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێت: هەموو ئەو کەشتییانەی بەرەو ئێران دەچن یان لەوێوە دێن، گەمارۆ دەدرێن.
له به‌رانبه‌ردا ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بنکەی خاتەمولئەنبیا، ژووری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکانی ئێران ڕایگه‌یاند، ئەگەر بەندەرەکانمان گەمارۆ بدرێن، هیچ بەندەرێک لە کەنداو و دەریای عومان بە ئارامی نامێنێتەوە. گه‌مارۆكه‌ی به 'چه‌ته‌ی ده‌ریایی' ناوبرد.
ئەم ئاڵۆزییانە له‌كاتێكدایه، دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ئیسلام ئاباد دوای 21 كاتژمێر له گفتوگۆ بە بێ ئەنجام کۆتایی هات. ئەم شکستە دیپلۆماسییە ترسی لای گەورە کۆمپانیاکانی نەوت دروستکردووە و پێده‌چێت قه‌یرانی نه‌وت و وزه باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت.