پایتەخت

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگی ئەمریکای پێکا

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگی ئەمریکای پێکا
کەشتی جەنگی (LHA-7)ی ئەمریکی له‌ زه‌ریای هیندی
کورتە

ناسنامەی ئەو کەشتییە ئەمریکییەی سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر ئاشکرا بوو

سوپای پاسدارانی ئێران گورزێکی کوشندەی لە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی داوە و ناچاری کردووە بەرەو باشووری زەریای هیندی هەڵبێت. هاوکات کەشتییەکی ئیسرائیلیش کراوەتە ئامانج.

 

ئه‌مڕۆ میدیا فەرمییەکانی ئێران، لە زاری فەرماندەیی سوپای پاسدارانەوە بڵاویانکردەوە، کە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی جەنگی (LHA-7)ی ئەمریکی. بە گوته‌ی به‌رپرسانی پاسداران، بەهۆی ئەو هێرشەوە کەشتییە ئەمریکییەکە ناچار کراوە بەرەو باشووری زەریای هیندی پاشەکشە بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، کەشتییەکی کۆنتێنەری ئیسرائیلییان بە کۆدی (SDN7) کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی شوێنی وردی هێرشەکە یان زیانەکان ئاشکرا بکەن.

 

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاری ئەمنیدا تێده‌په‌ڕێت و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە لایەک، و تاران و تەلئەبیبیش لە لایەکی دیکەوە، ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

06 نیسان 2026 15:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026