گۆڕانكارییه نێوخۆییه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی
یه‌كێتی گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له ڕووخساری حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد
یه‌كێتی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێوخۆی حزبه‌كه‌ی ئه‌نجامدا
یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی گۆڕینی به‌رپرسیاره‌تی به‌شێك له كادیره دیار و خاوه‌ن پۆسته‌كانی خۆی، ژماره‌یه‌ك گۆرانكاری گه‌وره‌ی له‌نێوخۆی حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیاریدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره‌ی نێوخۆیی له هه‌یكه‌لی حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكات. له دیاریترین گۆڕانكاریی حزبه‌كه‌دا د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له پشكی یه‌كێتی وه‌ك لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتیی ده‌ستنیشانكرا.
به‌پێی گۆڕانكارییه نوێیه‌كه كاروان گەزنەیی، گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی وه‌ك لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران دیاریكراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان له یه‌ككاتدا ده‌بێت ئه‌و دوو به‌رپرسیاره‌تییه هه‌ڵبگرێت.
هه‌وره‌ها، کاروان یاروەیس وه‌ك لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، عومەر ئەحمەد وه‌ك لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان، حەیدەری ئاسایش وه‌ك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ڕانیە، جەزا سەید مەجید وه‌ك لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی، سالار مەحموود وه‌ك لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی، سەرکەوت زەکی وه‌ك لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، كورده عومه‌ر وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه و ئەمەل جەلال وه‌ك لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكان ده‌ستبه‌كارده‌بن.