پایتەخت

سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات

سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات
کورتە

وەزارەتی ئەوقاف پشت بە بڕیاری وڵاتی سعودییە دەبەستێت

دوای جەژنی ڕەمەزان دوو مانگ و 10 ڕۆژی پێویستە تاوەکو وادەی جەژنی قوربان دیاری بکرێت، وەزارەتی ئەوقاف پشت بە بڕیاری وڵاتی سعودییە دەبەستێت.

 

کەمێک لەمەوبەر نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، وەکو وەزارەتی ئەوقاف پشت بە راگەیەندراوی فەرمی دادگەی شەرعی سعودیی دەبەسترێت.

 

لای خۆیەوە سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕایگەیاند، رۆژی 27ـی 5ـی 2026 یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

 

ساڵانە ئەنجوومەنی فەتوای سعودیە دوای دوو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی ڕەمەزان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە 10 رۆژی (ذوالحجە) مانگی عەرەبی ئەگەر مانگ لە تەمیر بینرا ئەوا یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری دەکرێت.

30 ئازار 2026 22:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026