وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری تووند دەداتە حکومەتی فیدراڵ
به چوار درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیگه‌رانه له هێرشكردنه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵامی تووندییان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە شەوی 5ی نیسانی 2026دا، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشە تێکدەرانەکانە کە لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوامییان هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هێرشانە زیانی گیانی و ماددی بەرچاویان لێکەوتووەتەوە، و جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم کردەوانە لەبەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجام دەدرێن. وەزارەتی پێشمەرگە ڕەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە بەهۆی نەبوونی هەڵوێستێکی جدی بۆ ڕێگری‌کردن لەم دەستدرێژیانە.
وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات، ده‌ڵێت: هێزی پێشمەرگە بەشێکی سەرەکی سیستەمی بەرگری و ئەمنیی عێراقه، تا ئێستا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دانبەخۆداگرتنی نواندووە، بەڵام بێهەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ دەبێتە هۆی ئەوەی وەزارەتەکە پەنا بۆ 'هەڵوێستی دیکە' له‌پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ببات.