تاران مەرجه‌كانی واشنتنی بۆ ئاگربەست قبووڵ نییه
ئایا ناوچەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت؟ تاران داواکارییەکانی خۆی ڕادەستی نێوەندگیرەکان کرد.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست ڕوونكردنه‌وه ده‌دات. وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: تاران ستراتیژی و داواکارییەکانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ئاگربەست گەڵاڵە کردووە و لە ڕێگەی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکانەوە ئاڕاستەی واشنتنی کردووە.
ئه‌مڕۆ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، دیپلۆماسی و دانوستان لەژێر سێبه‌ری هەڕەشە و تاوانەکانی جەنگدا ناكه‌ین و ئه‌م پرۆسه‌یه توانای به‌رده‌وامی نییه. تاران بە دیدگای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان مامەڵە لەگەڵ پێشنیارەکان دەکات.
هه‌روه‌ها بە تووندی ڕەخنەی لە پێشنیارەکانی واشنتن گرت و گوتی: ئه‌و پلانه 15 خاڵییه‌ی بۆ ڕێككه‌وتن و دانوستان پێشنیاز كراوه، داواكاریی زێده‌ڕۆن. تاران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجانه ره‌تده‌كاته‌وه و قبوولی ناكات.
لە به‌شێكی دیكه‌ی قسەکانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێران پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ی هه‌یه نیشانه‌ی به‌هێزی و متمانه‌ی سیاسییه نه‌ك پاشه‌كشه. له ئەگەری ڕێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان، بەقایی ئاشکرای کرد کە وەڵامە فەرمییەکان ئامادەکراون، بەڵام بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی بۆ 'کاتێکی گونجاو' دواخراوە.