پایتەخت

قوتابییان و لاوان بۆ وەزارەتی پەروەردە: با پۆلە ناکۆتاکان بە ساڵی فێرکاری هەژمار بکرێن

قوتابییان و لاوان بۆ وەزارەتی پەروەردە: با پۆلە ناکۆتاکان بە ساڵی فێرکاری هەژمار بکرێن
کورتە

یەکێتی قوتابییان و لاوان چەند پێشنیازێک بۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەخاتە روو

یەکێتی قوتابییان و لاوان چەند پێشنیازێک بۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەخاتە روو و دەڵێت: "هاوشێوەی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان داشکاندن لە کرێی خوێندنی پەیمانگا ناحکومییەکان و قوتابخانەکان بکرێت".

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان چەند پێشنیازێک ڕەوانەی لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دەکات و ڕایگەیاند، با پشووی قوتابخانە و ساڵنامەی خوێندن درێژبکرێنەوە، پێویستە وانەی تۆمارکراو لە پێناو دروست نەبوونی بارگرانی لەسەر دایک و باوکان بۆ قوتابییان لەبەردەست دابێت.

 

 یەکێتی قوتابییان و لاوان ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر دۆخەکە لەدەست دەرچوو نەتواندرا تاقیکردنەوە ئەزموونەکان بەهیچ میکانیزمێک ئەنجام بدرێت، ئەوا با پۆلە ناکۆتاکان بە ساڵی فێرکاری هەژمار بکرێن.

 

لە درێژەی پێشنیارەکانی یەکێتی قوتابییان و لاوان هاتووە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی و نۆ و دوانزەی ئامادەی لە وادەی خۆی دوابخرێن، بۆ قەرەبووی قوتابییان ساڵنامە درێژ بکرێتەوە.

 

یەکێتی قوتابییان و لاوان باسی لەوە دەکات، پاکێجی تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە نرخێکی گونجاو بەردەست بکرێت، تاوەکو سوودمەندن بن لە خوێندنی ئۆنڵاین.

 

بەپێی پێشنیازەکانی یەکێتی قوتابییان و لاوان، پێویستە هاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندن لە کرێی خوێندن یاخود لێخۆشبوون بۆ قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان بکرێت.

02 نیسان 2026 19:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026