لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵادی برای گواسترانه‌وه ئه‌مریكا
دوای زیاتر له 200 ڕۆژ لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی ئازاد كران
دوای زیاتر له 200 ڕۆژ له دۆسیه‌ی خوێناوی لاله‌زار و كوشتن و تیرۆركردنی سه‌دان كه‌س، لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و ته‌واوی ده‌ستگیركراوانی دیكه‌ی لاله‌زار ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی، لەگەڵ تەواوی دەستگیرکراوانی دیكه‌ی پەیوەست بە دۆسیەی لالەزار، ئازاد کران و بۆ خاکی ئەمریکا گواسترانه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوو هه‌فته پێش ئێستا هه‌ر یه‌كه له لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و پۆڵاد شێخ جه‌نگی برای و ته‌واوی ده‌ستگیركراوانی لاله‌زار گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له سلێمانی، دواتریش له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكییه‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پایته‌خت زانیویه‌تی، گواستنه‌وه‌كه له‌ژێر فشاری هێزه ئه‌مریكییه‌كان بووه. بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان له ئاسایشی سلێمانییه‌وه بۆ بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه، دواتریش به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یه‌ندراونه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له شه‌وی 22ی ئابی 2025، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی چوونه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و هێرشێكی فراوانی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا.
له ئه‌نجامی هێرشه سه‌ربازییه‌كه، ده‌یان كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سیش ده‌ستگیركران، كه له نێو ده‌ستگیركراوان لاهور شێخ جه‌نگی، پۆڵاد شێخ جه‌نگی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بوونیان هه‌بوو. ئه‌م ڕووداوه، به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین ڕووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌ندرێت.