پایتەخت

محەممەد ئیسلامی: ئەگەر ڕێگری نەکرێت تیشکدانەوەی ئەتۆمیی دروست دەبێت

محەممەد ئیسلامی: ئەگەر ڕێگری نەکرێت تیشکدانەوەی ئەتۆمیی دروست دەبێت
کورتە

لە ماوی دوو ڕۆژدا بۆ دووەم جار هۆشداری تووند لەسەر مەترسی تیشکدانەوی ئەتۆمیی لە ئێران دەدرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هۆشداری تووندی لەسەر مەترسی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگەکانی ئەتۆمی ئێران دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران نامەیەکی پێشکەشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد و تێیدا هاتووە، ناچالاکی و بێ وەڵامی نەتەوەیەگرتووەکان "هێرشەکانی سەر وێستگەکانی ئەتۆمی ئێران، "بوێرانەتەر" دەکەن.

محەممەد ئیسلامی ئاماژەی بە چوار هێرشی لە ماوەی هەفتەیەکی ڕابردووی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کرد، کە بووە هۆی کوژرانی کارمەندێکی چاودێری نزیک باڵەخانەی وێستگەکە و هۆشداری دا، ئەم جۆرە هێرشانە مەترسی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دروست دەکەن، کە قەرەبووکردنەوەی ئەنجامەکانیان لەسەر خەڵكی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ "مەحاڵ" دەبێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەم هێرشانەی بە "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی" وەسف کرد و ڕەخنەی تووندی لە "بێ کرداری" ئاژانسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گرت، گووتی: "تەنیا دەڕبرینی نیگەرانی بەس نییە."

ئەمە یەکەمجار نییە هۆشداری لەسەر تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە ئێران دەدرێت، دوو ڕۆژ لەمەوبەر  4-4-2026، رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی ئەتۆمیی بوشەهر هاتە دەنگ و داوای وەستاندنی تەواوی هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران کرد، جەختیشی لە گرینگی پابەندبوونی ئەمریکا بە یاسا و ڕێساکانی "سەلامەتی ئەتۆمی" لە کاتی جەنگدا کردەوە.

06 نیسان 2026 14:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026