بڕی پاره‌ی خه‌رجكراوی گه‌نمی جووتیاران ئاشكرا بوو
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ و خێرا له‌باره‌ی ده‌نگۆی خه‌رجكردنی 126 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، ده‌نگۆی خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی زۆر و ته‌واوه‌تی بۆ پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی خه‌رجكردنی 126 ملیار دینار به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، نازانم ئه‌و ژماره‌یه له‌كوێ هاتووه، چونكه ناڕاسته. دوێنێ په‌یوه‌ندیمان به بازرگانی عێراقه‌وه كردووه و 'ده‌نگۆی خه‌رجكردنی بڕی 126 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕاست نییه'.
هه‌روه‌ها بۆ پایته‌ختی ڕوونكرده‌وه، وەزارەتی بازرگانی هەرێم پێویستی به زیاتر له 204 ملیار دیناره بۆ پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا 96 ملیار و 750 ملیۆن دینار نێردراوه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراق وه‌ك وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی دارایی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان خه‌رج بكرێت.