کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان دەکەین
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکان دەکات
پاش هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەرێمی کوردستان، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان بە تووندی ئیدانەی ئەم کارانە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هێرشە سەربازییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقورسی كاریگەری كردووەتە سەر دانیشتووان بە تایبەتی ژنان و منداڵان، كە باجی گەورەی ئەو ململانێییانە دەدەن كە تاڕادەیەكی زۆر هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.
بەپێی بەیاننامەکە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانكۆفۆنییەكان هاوسۆزی قووڵی خۆی بۆ دانیشتووانی مەدەنی دەردەبڕێت، بە تایبەتی لەو شارانەی کە ئەندامن لە کۆمەڵەکە لە وڵاتی لوبنان و هەرێمی کوردستانی عێراق و هەولێری پایتەختی.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە بە توندی هەموو ئەو توندوتیژییانە سەركۆنە دەکات کە هاوڵاتییان دەکەنە ئامانج، هەروەها ئەو هێرشانەی سەر شارەکانی لوبنان و هەولێر و دەوروبەری، بوونەتە هۆی لەدەستدان و برینداربوونی بەشێكی دانیشتوان و ئاوارەبوونی بەشێكی تریان، کە کاریگەریەكی نەرێنی زۆر دەكاتە سەر سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەم ناوچانە.
لەکۆتایی بەیاننامەکە كۆمەڵەكە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان بگرن و پابەندبن بە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان (AIMF) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە سەرۆک شارەوانیی شارەکان کە بەشێک لە وڵاتان ئەندامن، هەروەها لە پاریس دامەزاوە و ئەمانج لێی هاوکاری کردنی شارەکانە.