سیستەمی ئی پسوولە ڕاگیرا
سیستەمی ئی پسوولە بە هۆکارێکی تایبەت ڕاگیرا؛ بزانە هۆکار چییە و تا کەی ڕادەگیرێت؟
وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەیەک سیستەمی ئی پسوولە ڕادەگیرێت و هۆکارەکەی بۆ هاوبەشانی کارەبا ئاشکرا دەکات.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سیستەمی ئی پسوولە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ڕۆژی چوارشەممە 8ـی 4ـی 2026 کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ ڕادەگیرێت تاوەکو ڕۆژی یەکشەمە 12ـی 4ـی 2026 کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی کارەبا دووپاتی کردەوە، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئی پسوولەی لە مانگی شوبات بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی ڕاگەیاند.