کارەبای ئاکرێ بوو بە 24 کاتژمێری
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە ئاکرێ و تەواوی ماڵەکان بە کارەبای 24 کاتژمێری ڕووناک بوویەوە
دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە ئاکرێ و تەواوی ماڵەکان بە کارەبای 24 کاتژمێری ڕووناک بوویەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی قەزای ئاکرێ بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری دوای دوو ئەمڕۆ بۆ ناوچە نیشتەجێبووەکان و ناوەندە بازرگانییەکانی قەزای ئاکرێ و ناحیەکان و گوندەکانی دابین کرا.
لە ساڵی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی رووناکی بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاژێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان راگەیاند.
قائیمقامیەتی قەزای ئاکرێ جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەوڵە بەشێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی ئاستی ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست جێبەجێ کراوە.
ا
بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکیان پێ بگات.