ناته‌نیاهوو: زیندووم و نه‌مردووم
ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئێران ڕاگه‌یاند
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه‌ی بۆ گۆرینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاند و له‌باره‌ی ده‌نگۆی كوژرانیشییه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بنیامین ناته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆم یان دروستکردنی مووشەکی بالیستی نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش له دوای تەنها 20 ڕۆژ له دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران به‌دیهات.
ناته‌نیاهوو ده‌ڵێت: زیندووم و نه‌مردووم، لە ژیاندام و ڕۆژنامەنووسان دەتوانن شایەدی ئەوە بدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاران گه‌رووی هورمزی بۆ ڕه‌شبگیری له جیهان داخستووه. هه‌روه‌خا له‌باره‌ی ڕاكێشانی ئه‌مریكا بۆ نێو جه‌نگه‌وه گوتی: ئه‌مه ڕیكلامێكی گاڵته‌جاڕانه‌یه و ڕاست نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئێستا ئێران گه‌یشتووه‌ته 'لاوازترین ئاست'ی خۆی له مێژوودا و ته‌واوی كه‌شتییه‌كانی له ده‌ریای قه‌زوین تێكشكاوه. ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌مان له‌نێو خاكه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و ئامانجه گه‌وره‌كانمان هێناوه‌ته‌دی.