داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له شه‌ڕی ئێران ده‌كرێت
له كۆشكی سپییه‌وه داوا له تره‌مپ ده‌كرێت، بكشێته‌وه و سه‌ركه‌وتن ڕابگه‌یه‌نێت
ڕاوێژكارێكی كۆشكی سپی، لێدوانێكی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران و ئه‌مریكا ده‌دات.
دەیڤید ساکس، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند، كاتێكی گونجاوه بۆئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی ئێران رابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بڕیاری كشانه‌وه له جه‌نگه‌كه بدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئەمریکا توانیویه‌تی توانا سەربازییەکانی ئێران لاواز بكات. له‌مه‌ودوا ده‌بێت بیر له ڕێگه‌یه‌كی ده‌ربازبوون و بێ گرێ بۆ كشانه‌وه له‌م جه‌نگه بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و ڕاوێژكاره پێیوایه، ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌نددا بێت، وه ئێمه نه‌توانین هیچ 'ئه‌نجامێكی باش' به‌ده‌ست بهێنین، كه‌واته پێویسته كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی جه‌نگ ڕابگرین. دواجاریش پێویستمان به 'ڕێککەوتنی ئاگربەست' یان 'یەکلاییکردنەوەی دانوستان' لەگەڵ ئێران ده‌بێت.
به‌پێی ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ژماره‌یه‌ك كه‌سی توندڕه‌و فشارێكی زۆر له دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ن. هه‌وره‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئاشكرای ده‌كه‌ن، تا سێ هه‌فته‌ی دیكه جه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێـ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ئاستی نێوخۆی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نیشان ده‌درێت و داوای وه‌ستانی جه‌نگ ده‌كرێت.