سبه‌ی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی چه‌ند گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت
قوڕاو و باراناو كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوییان بۆ چه‌ند گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر دروستكردووه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌ك گه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر، گرفتی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه و به‌رێوه‌به‌ری ئاوی شاره‌كه‌ش واده‌ی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ڕابه‌ر حوسێن، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، به‌هۆی 'قوڕاو و باراناو' كێشه بۆ ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی ئاوی هه‌ولێر دروست ببوو، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك گه‌ره‌ك تووشی كێشه‌ی 'نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه' بوون.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره ئاشكرای كرد، له كاتژمێر 10:00ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆوه كێشه‌ی وێستگه‌كانی ئاو به ته‌واوی چاره‌سه‌ر كرا و ئاو به‌ردرایه‌وه. سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاو ده‌گه‌رێته‌وه ته‌واوی ئه‌و گه‌ره‌كانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له ئه‌نجامی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین له هه‌ولێر و زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی قوڕاویش له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار ڕوویدا.