پایتەخت

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ پایتەخت: تەرمی کچێک لەنێو جانتایەک دۆزرایەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ پایتەخت: تەرمی کچێک لەنێو جانتایەک دۆزرایەوە
کورتە

سەرچاوەیەکی ئەمنی دۆزینەوەی تەرمی کچێک لە سنووری کەرکووک بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دۆزینەوەی تەرمی کچێک بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات، و ئاماژە بەوە دەکات، تەرمەکە لە نێو جانتا بووە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنزیک بەنداوی خاسە لە سنووری شاری کەرکووک لەلایەن چەند هاووڵاتییەک جانتایەک دەبینرێت و دوای ئەوەی جانتاکە دەکەنەوە تەرمی کچێکی دەبینن، دواتر پۆلیسی ناحیەی قەرەهەنجیر ئاگاداردەکەنەوە.

 

لەمبارەیەوە عەقید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تەرمی کچەکە لە نێو جانتایەک بووە، هیچ ناسمانەیەکی پێ نەبووە، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک سۆراغی نەکردووە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تەرمەکە شێواوە و بەچەقۆ (مل و دەست  و قاچی) بڕدراوەتەوە، تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵانە.

 

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دووپاتی کردەوە، لە ئیستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

 

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دووەم حاڵەتی کوشتنە لەنزیک بەنداوی کۆچەک ڕووبدات.

 

18 ئازار 2026 22:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026