پێش جه‌ژن مووچه دابه‌ش ده‌كرێت؟
د. فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق زانیاری لەسەر گەیشتن و دابەشکردنی مووچە بەر لە هاتنی جەژن ئاشکرا کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته ئاراوه، پێشبینی ده‌كرێت پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مووچه‌ی مانگی ئازاری ساڵی 2026 له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
د. فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی عێراق ئاگاداری ده‌سته‌ی ژمێریاری كردووه‌ته‌وه، ده‌ست بكه‌ن به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌رچه‌نده وه‌زیر بڕیاری خه‌رجكردنه‌كه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌سته‌ی ژمێریاری دارایی عێراق ده‌ستی به ئاماده‌كردنی پاره‌كه نه‌كردووه، چونكه زه‌حمه‌ته عێراق توانای دابه‌شكردنی مووچه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌م دۆخه‌ی ئێستادا هه‌بێت.
د. فازڵ نه‌بی به ڕوونی گوتی: ئومێدێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی سێ پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام دڵنیایی سه‌د له سه‌د بوونی نییه.
ئه‌و بریكاره‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ئه‌گه‌ری توشبوونی عێراق به قه‌یران، به‌هۆی دۆخی خراپی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، عێراق ده‌توانێت 60 تا 70 ترلیۆن دینار له‌ڕێی بانكی ناوه‌ندییه‌وه له بانكه‌كان قه‌رز بكات و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانێت 6 تا 7 مانگی داهاتوو مووچه دابه‌ش بكات. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه ترسی له مووچه بوونی نابێت.