سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد
ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ده‌بنه‌وه
ئه‌م ئێواره له ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه په‌یامێك گه‌یشته مه‌سرور بارزانی و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دۆخی ناوچه‌كه‌ش تاوتوێكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه برایان ماست، ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لێژنه‌ی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان گفتوگۆ كراوه.