سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شای ئوردن قسەیان کرد
مەسرور بارزانی و شا عەبدوڵلای دووەم لەسەر دۆخی ئاڵۆزی و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان قسەیان کرد
مەسرور بارزانی و شا عەبدوڵلای دووەم لەسەر دۆخی ئاڵۆزی و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە ئاشکرا دەکات، گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.
لەگفتوگۆکەدا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.