پایتەخت

سێ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بە مووشەکی ئێران کوژران

سێ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بە مووشەکی ئێران کوژران
کورتە

دوای 20 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بۆیەکەمجار فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بوونە قوربانی جەنگەکە.

ئێران هێرشی کردە کەناری رۆژئاوای فەلەستین؛ مانگی سووری فەڵەستینیش دەڵێت: لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ئەمانە یەکەم قوربانی فەڵەستینی دەستی ئێرانن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مانگی سووری فەڵەستینی ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراوی فەڵەستین، سێ ئافرەت کوژران و 13ـی دیکە برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، مووشەکەکە کڵاوەی هێشوویی هەڵگرتبوو (کە بۆ چەندین پارچەی دیکەی پەرت دەبێت) و بەر ساڵۆنێكی شارۆچکەی بەیت عوای باشووری ڕۆژئاوای هێبرۆن کەوتووە.

لە سەرەتای جەنگەوە 28-2-2026 تا ئێستا 15 کەس لە ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کوژراون. ئێران ڕۆژانە مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر " بەئەنقەست بە ئامانجگرتنی" ناوچە داگیرکراوەکانی کەناری ڕۆژئاوا، کە فەڵەستینییەکانی تێدا نیشتەجێن، پشتڕاستنەکراوەتەوە.

لەکاتێکدا زۆربەی ئیسرائیلییەکان پەناگە و هەشارگەکانی مووشەکیان هەیە، کە بۆ خۆپاراستن لەم مووشەکانە دیزاین کراون، کەچی زۆربەی فەڵەستینییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان هیچ پەناگەیەکی لەم جۆرەیان نییە و زۆربەیان بە ناچاری پشت بە زەنگەکانی ئاگادارکردنەوەی نێو شارەکانی ئیسرائیل دەبەستن.

19 ئازار 2026 10:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026