دابه‌شكردنی غاز به كارتی ئه‌لیكترۆنی فراوانتر ده‌بێت
دابه‌شكردنی غازی ماڵان به 'كارتی ئه‌لیكترۆنی كۆتایی هات
له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی غازی ماڵان به 'كارتی ئه‌لیكترۆنی' بۆ كۆی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كارته‌كه‌یان هه‌یه، كۆتایی هات.
ئه‌مڕۆ سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر به پایته‌ختی ڕاگه‌یاند، له سه‌نته‌ری شار 300 هه‌زار كه‌س خاوه‌ن 'كارتی ئه‌لیكترۆنی'ین. كۆی ئه‌و كه‌سانه به نرخی پاڵپشتیكراو و ته‌واو گونجاو، له دابه‌شكردنی غاز سوودمه‌ندبوونه.
هه‌روه‌ها داوای كرد، هاووڵاتییانی سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌ورووربه‌ری به‌خێرایی ڕێككاره‌كانی دروستكردن و ده‌رهێنانی ئه‌و كارته ئه‌لیكترۆنییه بگرنه‌به‌ر.
به‌رپرسه‌كه‌ی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشكرای كرد، له به‌یانییه‌وه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پسووله‌ی خۆراك یان كارتی زانیارییه‌كه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسڵ یان كه‌ركووك واته سنووری مادده‌ی 140 بێت، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كارته ده‌ربهێنێت و له نزیكترین كاتدا غاز به نرخی پاڵپشتیكراو بكڕێت.
ناوبراو پێشتر به پایته‌ختی گوتبوو، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خاوه‌ن 'كارتی ئه‌لیكترۆنی' بێت، مانگانه دوو بتڵ غازی پێده‌درێت، هه‌ر بتڵێك به به 8 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.