پایتەخت

چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت

چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت
کورتە

چەندین ڕۆژ پشوو بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چوار ڕۆژ پشوو بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییەکان ڕادەگەیەندرێت.

سەبارەت بە دیاریکردنی جەژنی ڕەمەزان سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 20ـی 3ـی 2026، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت، هاوکات ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی بەهەمان شێوە ڕۆژی هەینی دیاریکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی 20-23 ئازار بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و جەژنی نەورۆز پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییەکان دەبێت.

جەژنی ڕەمەزان یەکەم جەژنی موسوڵمانانی جیهانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان دەست پێدەکات، هەروەها جەژنی نەورۆز بۆنەیەکی تایبەتی گەلی کوردە و بە کردنەوەی ئاگر لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بەڕێوەدەچێت.

15 ئازار 2026 16:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026