تا ئێستا 3 هێرشی درۆنی و 2 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت کە تا ئێستا کراونەتە سەر سلێمانی و سنووری سلێمانی.
دەقی ئامارەکان:
ئامارى رۆژی سێ شەمە ٢٠٢٦/٣/١٧
(٣) هێرشی درۆنی و (٢)هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (٧٠)
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
(٢) هێرشی درۆنی کاتژمێر ٣:٥٠ خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكى بریندار بوون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.
ئامارى ڕۆژى چوارشەمە ٢٠٢٦/٣/١٨
(٢)هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى هێزەکانی (٧٠)
(١) هێرشی درۆنی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە و لەدوای کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوا نیوەڕۆ تا ئێستا (٦) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
هیچ زيانێکی گيانى نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.