پایتەخت

قایمقامیەتی قەزای خەبات: بەهیچ شێوەیەک تەقە لە درۆن مەکەن

قایمقامیەتی قەزای خەبات: بەهیچ شێوەیەک تەقە لە درۆن مەکەن
کورتە

لە ئەگەری گەڕانەوەی فیشەک بۆ سەر زەوی و برینداربوونی هاووڵاتییان، قایمقامیەتی قەزای خەبات هاتە دەنگ.

دوای برینداربوونی مێرمنداڵێک بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی هاووڵاتییان، قایمقامیەتی قەزای خەبات هۆشداری دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی قەزای خەبات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکات، کە لەکاتی بینینی درۆن لە ئاسمانی ناوچەکەدا، بە هەموو شێوەیەک دووربکەونەوە لە تەقەکردن بە ڕوویدا، چونکە ئەگەری گەڕانەوەی فیشەک هەیە و دەبنە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.

قایمقامیەتی قەزای خەبات ئاماژەی بە مەترسی تێکەڵبوونی ئەرکی هێزە ئەمنییەکان کردووە و تەقەی هاووڵاتییان لە درۆن کرد و ڕایگەیاند، تەقەکردنی هەڕەمەکی هاووڵاتییان لە درۆن دەبێتە هۆی شێواندنی کار و پلانە ئەمنییەکان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای دانیشتووان.

قایمقامیەتی قەزای خەبات داوا لە هەمووان دەکات هاوکاری هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بن. دڵنیاییش دەدەن کە هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ئارامی و چاودێریکردنی بارودۆخەکە، بۆیە هیچ پێویست بە تەقەکردنی هاووڵاتییان ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هاووڵاتییانی قەزا خەبات لە ڕێگەی تەقەکردنەوە هەوڵی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنانەیان دەدا کە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا تێدەپەڕی، بەڵام بەهۆی کەوتنەخوارەوەی  فیشەکێک مێرمنداڵ بریندار بوو.

17 ئازار 2026 15:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026