ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كرێت
ئه‌م ئێواره‌یه بڕیار له‌سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌درێت
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ڕەمەزان ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌مڕۆ نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئه‌م ئێواره‌یه لێژنه‌ی بینینی مانگ له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به به‌ڵگه مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ببیندرێت، ئه‌وا بێگومان سبه‌ی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك له هۆكاره‌كان مانگ نه‌بیندرێت ئه‌وا ڕۆژی هه‌ینی ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێژنه‌ی بینینی مانگ له وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پشت به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان و به خۆی ده‌به‌ستێت، به پێچه‌وانه‌وه پشت به هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه نابه‌ستێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان به فه‌رمی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.