ئیسرائیل: سوپڕایزی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه
ئیسرائیل كوشتنی وەزیری هەواڵگریی ئێران 'ئیتڵاعات'ی راگه‌یاند و باس له ژماره‌یه‌ك ڕووداوی شۆكهێنه‌ریش ده‌كرێت
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل كوشتنی وه‌زیری هه‌واڵگری ئێرانی راگه‌یاند و باس له ڕوودانی چه‌ند سوپرایزێكی شۆكهێنه‌ر له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له بۆردوومانه فراوانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران 'ئیتڵاعات' كوژرا. هه‌روه‌ها بڕیاردراوه سوپای ئیسرائیل له كوشتنی هه‌ر به‌رپرس و سه‌ركرده‌یه‌كی ئێران ئازاد بكرێت، ده‌توانن بێ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركوه‌زیران و وه‌زاره‌تی به‌رگری بگه‌ڕێنه‌وه پرۆسه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، یسرائیل کاتز پێشبینی ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوو ژماره‌یه‌ك ڕووداوی گه‌وره و شۆكهێنه‌ر ڕووبده‌ن، وای ده‌بینێت له ته‌واوی به‌ره‌كانی جه‌نگ سوپڕایزی زۆر گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌ی و بۆ جیهان به‌ڕێوه‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ئاشكرای كرد، ڕۆژ له دوای ڕۆژ هێرشه‌كانی ته‌لئه‌بیب بۆ سه‌ر ئێران چڕتر و فراوانتر ده‌بێت.