هێرشكرایه سه‌ر پێشمه‌رگه و قوربانی هه‌یه
له هه‌ولێر و سلێمانی به درۆن هێرشكرایه سه‌ر دوو باره‌گای یه‌كه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر دوو باره‌گای سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌ولێر و سلێمانی بڵاوكرده‌وه و ژماره‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و ده‌ڵیت: داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگری‌کردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.