عەباس عێراقچی: باوەڕمان بە ئاگربەست نییە
عێراقچی پێیوایه كوشتنی خامنه‌یی و لاریجانی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ئێران و سیسته‌مه‌ی دروست ناكات
عێراقچی داوای كۆتایی هێنان به شه‌ڕ ده‌كات و پێیوایه كه كوشتنی خامنه‌یی و لاریجانی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی ئێران دروست ناكات.
ئه‌مڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Al Jazeera English ڕایگەیاند، وڵاتەکەی باوەڕ بە ئاگربەست نییە، بەڵکو داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ بە شێوەیەکی تەواو و لە هەموو بەرەکاندا دەکات. پێیوایه، ئەگەر شەڕ بە تەواوی کۆتایی پێبهێنرێت، ئاشتی لە ناوچەکەدا به‌دیدێت، بە تایبەتی لە لوبنان، یەمەن، عێراق و ئێران.
لەبارەی ڕووداوەکانی دوای کوژرانی عەلی لاریجانی، گوتی: ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەرییەکی کوشندە لەسەر سیستەمی سیاسی ئێران نابێت، چونکە کۆماری ئیسلامی پێکهاتەیەکی تۆکمە و دامەزراوەی هەیە و پشت بە تاک نابەستێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە له حاڵه‌تی كوشتنی سه‌ركرده باڵاكان، سیستەمەکەیان بەردەوام دەبێت و بە شێوەیەکی خێرا جێگرەوە دابین دەکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش له‌نناوبچێت، شوێنگره‌وه‌ی هه‌یه.
لە بابەتی گەرووی هورمز عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئەم ڕێڕەوە ئاوییە لە ڕوانگەی ئێرانەوە گرنگە و ڕێگە نادەن دوژمنان بەکاری بهێنن، هەروەها داوا ده‌كات له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ به ڕێکخستنێکی نوێوه کەشتییەکان به‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه تێبپه‌ڕن.