وەزیری هەواڵگری ئێران به ئامانج گیرا
ئیسرائیل له‌دوای كوشتنی عه‌لی لاریجانی به ئامانج گرتنی وه‌زیری هه‌واڵگری ئێرانی ڕاگه‌یاند
له‌دوای كوشتنی عه‌لی لاریجانی، باڵاترین به‌رپرسی ئه‌منی ئێران ڕاپۆرته‌كان باس له به ئاماج گرتنی وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و له بۆردوومانه فراوانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر تاران به ئامانج گیرا، به‌ڵام تائێستا نازاندرێت كوژراوه بان نا.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی هه‌واڵی 'الحدث' له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیسرائیله‌وه ڕایگه‌یاند، وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران 'ئیتڵاعات' له لیستی تیرۆركردنی ئیسرائیل بوو، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه له بۆردوومانه‌كه شه‌وی ڕابردوو كوژراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئیسرائیل كوژرانی عه‌لی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران و ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزه‌كانی بەسیجی به‌هۆی بۆردوومان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان له‌ڕێی زانیاری هه‌واڵگرییه‌وه ڕاگه‌یاند.
ئیسماعیل خه‌تیب، له ساڵی 2021 وه‌ك وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران 'ئیتڵاعات' دیاریكراوه.