به‌یرووت هه‌ژا و شه‌ش كه‌س كوژرا
ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و فراوانی و گه‌وره‌بوونی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن
ئیسرائیل به‌رده‌وامه له بۆردوومانی گروپی حزبوڵڵای لوبنان و له نوێترین پێشهاتدا، زیاتر له‌ش شه‌ش كه‌سی كوشت و پایته‌ختی وڵاته‌كه‌شی هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان بلاویكرده‌وه، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت به لایه‌نی كه‌مه‌وه زیاتر له شه‌ش كه‌س کوژراون. هه‌روه‌ها، ئیسرائیل دڵی پایتەختی لوبنانی به‌م زنجیره هێرشه ئاسمانییه هه‌ژاندووه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، گرووپی حزبوڵڵای لوبنان زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كی و درۆنی كرده سه‌ر ئیسرائیل و له به‌رامبه‌ردا ڕۆژانه له ئه‌لئه‌بیه‌وه سه‌دان مووشه‌ك و درۆن ئاڕاسته‌ی ئه‌و هێزه له لوبنان ده‌كرێت.
دوێنێ شه‌و، ئیسرائیل له زنجیریه‌ك هێرشی ئاسمانی‌دا مۆڵگه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەکانی باشووری بەیروت به ئامانج گرت.
گرووپی حزبوڵڵای لوبنان، له 2ی ئازاره‌وه لوبنانی ڕاكێشاوه‌ته نێو ململانێ فراوانه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئاڕاسته‌ش ده‌كرێت.