پایتەخت

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی: هەر کەسێک مانگی بینی با لیژنەکان ئاگادار بکاتەوە

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی: هەر کەسێک مانگی بینی با لیژنەکان ئاگادار بکاتەوە
کورتە

گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن هاوکارییان بن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لێژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگ دەکات، ئاگاداری بە هاووڵاتییان دەدرێت، هەرکەسێک مانگی بینی لێژنەکان و وەزارەتی ئەوقاف ئاگادار بکاتەوە.

کەمێک لەمەوبەر د.عەبدوڵلا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای خۆرئاوابوون لێژنەکان بڕیار دەدەن کە ئایا مانگ بیندراوە یاخود نا، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.

د.عەبدوڵلا شێرکاوەیی دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان پشت بە بڕیاری لێژنەکانی خۆی دەبەستێت بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژن نەک بە پێی بڕیاری وڵاتێکی دیکەی ئیسلامی.

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕوونیکردەوە، هەر کەسێک ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی بینی دەتوانێت پەیوەندی بە لیژنە و وەزارەتی ئەوقاف بکات.

18 ئازار 2026 16:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026