میدیاكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ئه‌م كاره بكه‌ن سزا ده‌درێن
له‌مه‌ودوا ده‌بێت میدیاكاران به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشه درۆنییه‌كان بكه‌ن
داوا له ته‌واوی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت، به وریاییه‌وه ڕووماڵی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ڕووبه‌رووی دادگه و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی و هۆشداری ئاڕاسته‌ی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن 'ناوخۆیی و بیانی' كرد و نووسیویه‌تی، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه بن.
به‌پێی ڕێنماییه‌كان، بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری و نهێنییەکی سەربازی کە خزمەت بە نەیارانی کوردستان بکات و زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. هه‌روه‌ها وێنەگرتن یان بڵاوکردنەوەی دیمەنی تێکشاندنی درۆنەکان لە ئاسماندا یان پیشاندانی پاشماوەکانیان قەدەغەیە، چونکە زانیاریی تەکنیکی و مەیدانیی هەستیار دەدات بە دوژمن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، دەرخستنی شوێنە بەئامانجگیراوەکان یان وێنەگرتنی دامەزراوە سیادی و ئەمنییەکان دەستبەجێ دوای ڕووداوەکان قەدەغەیە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له دوو خاڵی كۆتایی ڕێنماییه‌كان، هۆشداری ده‌د‌ات و ده‌ڵێت: هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت یان بە شێوازێکی ناپیشەیی ڕووماڵی هەواڵەکانی شەڕ و پەلامارەکان بکات، دەستبەجێ لە لایەن دژەتیرۆری کوردستانـەوە ڕووبەڕووی لێپیچینەوە و سزای یاسایی دەبێتەوە. بەرامبەر سەرپێچیکاران، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕیی توند دەگیرێتە بەر، کە دەگاتە کێشانەوەی مۆڵەتی کارکردن یان داخستنی هەمیشەیی، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە 13ی ئاداری 2026.