ئه‌مڕۆ ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵان
كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه له قه‌ڵادزێ چاره‌سه‌ر كرا
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له قه‌ڵادزێ و ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و باس له‌وه ده‌كرێت، له‌مڕۆوه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ مارف مەحموود، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ به پایتەخت میدیای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی ماڵان له ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌ڵادزێ هاوشێوه‌ی ڕۆژانی دیكه ئاسایی ده‌بێته‌وه و ئاوی پاك ده‌گاته ته‌واوی هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌ش نه‌كردنی ئاوی پاك به‌سه‌ر هاووڵاتییان په‌یوه‌ندی به 'لێڵبو‌ونی ئاوی زێی بچووك' و 'وه‌ستانی پڕۆژه‌ی ئاوی خاس'ه‌وه هه‌بوو. ئه‌وانه هۆكار بوون بۆئه‌وه‌ی گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان دروست بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێره ئاوی پاك به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌ڵادزێ دابه‌ش نه‌كراوه.