هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مریكا به ئۆنڵاین كۆده‌بنه‌وه
كۆبوونه‌وه گرینگ و هه‌ستیاره‌كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و گرنگ له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكا به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی كورد به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ڕاوێژكار به نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌ژێر چاودێری ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌ی 'ئۆنڵاین' كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار گوتی: ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، پێدانی دۆلار به بازرگانان، كێشه‌ی گومرگ و داهاتی ناوخۆ ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتی ده‌بن له شاندێكی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی نه‌وت و شاندێكی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به‌نگین ڕێكانی، د. ئامانج ڕه‌حیم، د. ئومێد سه‌باح و د. فوئاد حوسێن به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
جێی باسه، پێشبینی ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئێستادا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.