هۆكاره‌كانی زۆری ته‌ڵاق له كوردستان ئاشكرا بوو
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی ئاشكرا کرد، لەنێویاندا نادروستی مۆبایل، ئینته‌رنێت، مادده‌ی هۆشبه‌ر و نێربازی هەیە.
به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، له 2025 زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زۆری ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ڕایگه‌یاند، نه‌بوونی ماڵی جیا، به‌كارهێنانی نادروستی مۆبایل و ئینته‌رنێت، مادده‌ی هۆشبه‌ر، خیانه‌تی هاوسه‌رگیری، نێربازی، ژنهێنانی دووه‌م، نه‌خۆشی، بیروڕای ئایینی، نه‌گونحان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و جیاوازی زۆری ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌رانن.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ڕێژه‌ی ته‌ڵاقی له 2025 بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له شاری هه‌ولێر له ساڵی 2025 حه‌وت هەزار و 113حاڵەتی تەڵاق و جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران تۆماركراون، هه‌روه‌ها 19هەزار و 620 كه‌س چوونه‌ته نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له 2025 به‌راورد به 2024 زیاتر له سێ هەزار حاڵه‌ت زیاتر بووه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش به‌راورد به 2024 زیاتر له 2 خه‌زار حاڵه‌ت زیاد بووه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئاشكرای كردووه، ساڵی 2025 له سلێمانی پێنج هەزار و 369 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆمار كراوه، به‌ارود به 2024 نزیكه‌ی 300 حاڵه كه‌میكردووه. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 26 هه‌زار پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراوه، به‌راورد به 2024 زیاتر له 7 هه‌زار حاڵه‌ت زیادی كردووه.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، له كه‌ركووك و گه‌رمیان 360 حاڵه‌ت له ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری زیادیكردووه، هه‌روه‌ها 262 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق تۆمار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ساڵی ڕابردوو له هه‌ولێر 42 حاڵه‌تی ژنهێنانی دووه‌م تۆماركراون، هه‌روه‌ها له سلێمانی 39 حاڵه‌ت و له دهۆك 26 حاڵه‌ت تۆماركراون.