وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی به درۆ ده‌خاته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی 'كه‌ناڵ 8' ده‌داته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌واشه‌كارییه‌كانی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی له‌باره‌ی بوونی كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی 'ئارین بارزانی' ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، 'کەناڵ 8' وەک کاری هەمیشەییان و دوور لە ئاکاری پیشەییانەی ڕاگەیاندن، بابەتی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاودەکاتەوە. لە درێژەی چەواشەکاریەکانیدا، بابەتێکی تەندروستی بە مەبەستێکی سیاسی و دوور لە هەموو بنەمایەک بڵاوکردووەتەوە.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، هاووڵاتییان زۆر لەو چەواشەکارییانە چاوکراوەتر و هۆشیارترن و ڕووی ڕاستەقینەیان دەناسن، بەڵام بە پێویستی دەزانین ڕوونی بکەینەوە کە سەر لەبەری ئەو بابەتەی باس لە کۆمپانیایەک بەناو کاک 'ئارین بارزانی' دەکات لە بواری تەندروستی، درۆیە و بەتەوای ڕەتی دەکەینەوە و دووره له ڕاستی.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 'كه‌ناڵ 8' ڕووبه‌رووی دادگه ده‌كاته‌وه، چونكه ته‌شهیری به وه‌زاره‌ته‌كه كردووه و ناوی زڕاندوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا پەیجی 'كه‌ناڵ 8' له فەیسبووک، لە لایەن كۆمپانیای مێتا به‌هۆی بڵاوکردنەوەی هه‌واڵی ساخته و چه‌واشه‌كارانە سڕایەوە.