دایكێكی 22 ساڵان به سكێك سێ كۆرپه‌له‌ی بوو
له كه‌ركووك دایكێك به سكێك سێ منداڵی ده‌بێت. به هه‌وڵی پزیشكه‌كان توانراوه، ژیانی دایكه‌كه و كۆرپه‌كان له مردن ڕزگار بكرێت.
له پارێزگای كه‌ركووك، دایكێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 22 ساڵان سێ كۆرپه‌له‌ی به سكێك بوو. پزیشكه‌كانیش توانیان ژیانی هه‌ر سێ كۆرپه‌له‌كه و دایكه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایه‌تی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک ڕایگه‌یاند، نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و دایكه‌ی به سكێك سێ كۆرپه‌له‌ی بوو، بۆ ستافی نه‌خۆشخانه‌كه و ئێمه ئاڵنگارییه‌كی ته‌واو گه‌وره و جیاواز بوو. نه‌خۆشه‌كه كێشه‌ی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆبوونەوەی ئاو لە سییەکانیدا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ته‌واو مه‌ترسیدار و ترسناك بوو، دۆخی ته‌ندروستی به‌جۆرێك خراپ بوو نزیك ببوه‌وه له مه‌رگ.
به گووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له نه‌شته‌رگه‌ری به هه‌وڵی پزیشكه‌كان تواندرا ژیانی دایكه‌كه و كۆرپه‌له‌كان ڕزگار بكرێت و به ته‌ندروستییه‌كی باش بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ منداڵه یه‌كێكیان كچ و دووانی دیكه‌ش كوڕن. ئه‌م ڕووداوه له ساڵی نوێ‌دا یه‌كه‌مین ڕووداوی سه‌رنجڕاكێش و قورسه بۆ كه‌رتی پزیشكی شاره‌كه.