58 منداڵ له 1ی 1 به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون
تەندروستی هەولێر ئاماری لەدایکبوونی بۆ ڕۆژی 1ـی 1 بڵاوکردەوە
ته‌ندروستی هه‌ولێر، ئاماری ئه‌و منداڵانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له 1ی 1 به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له شه‌وی سه‌ری ساڵ به‌دیاریكراوی له 1ی 1 تەواوى تیمە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان لە ئەرک دابوونە 5 هەزار و 486 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریان کردووە.
ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، 502 نەشتەرگەرى گەورە و بچووک له شه‌وی سه‌ری سال ئەنجامدراوە و هاوكات 1427 هاووڵاتی بۆ شوشتنی گورچیلە سەردانی سەنتەری شوشتنی گورچیلەیان کردووە.
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌و منداڵانه‌ی له 1ی 1 له‌دایك بوونه نووسیویه‌تی، نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوونی منداڵان پێشوازی له 1 هه‌زار و 423 نه‌خۆش كردووه، كه تیایدا 294 منداڵ له‌م به‌رواره‌دا واتا له یه‌كه‌م ڕۆژی سالی نوێ له‌دایك بوونه و هاوكات 101 منداڵی كوڕ و 124 منداڵی كچ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و 26 كوڕ و 32 كچ به‌شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایك بوونه.