وه‌زیری ته‌ندروستی سكاڵای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك تۆمار كرد
بە هۆکاری نانەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزی له‌نێو دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری ته‌ندروستی سكاڵای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك تۆمار كرد
وه‌زیری ته‌ندروستی نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كردووه و داوا ده‌كات، ڕێككاری یاسایی دژی چه‌ند پزیشكێكی ده‌رچووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نووسراوێكی فه‌رمی د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست پایته‌خت میدیا كه‌وتووه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كردووه، كه ڕێككاری یاسایی له دژی چه‌ند پزیشكێكی ده‌رچووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگیرێته به‌ر، چونكه له 20ی 7ی ئه‌مساڵ گرژی و ئاڵۆزییان له نێو دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دروست كردووه و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و پزیشكانه له‌نێو دیوانی وه‌زاره‌ت ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆی ڕاگرتنی كار و باره‌كانی هاووڵاتییان و داوا ده‌كه‌ین به‌خێرایی ڕێككاری یاساییان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر و دادگه‌ش هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك یاخود گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پێویست بوو، پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و نووسراوه سه‌ره‌تا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی پۆلیس كراوه و دواتر ره‌وانه‌ی دادگه كراوه و ناوی سه‌رجه‌م پزیشكه‌كانیشیان بۆ نێردراوه.