پایتەخت

پولێكی دۆمینه‌ له‌ گه‌ده‌ی مێردمنداڵێك ده‌رهێندرا

پولێكی دۆمینه‌ له‌ گه‌ده‌ی مێردمنداڵێك ده‌رهێندرا
کورتە

تیمێکی پێشکەوتووی هەناوبینی لە سلێمانی دوای هەوڵێکی زۆر، توانیویانە پولێکی دۆمینە کە لە لایەن مێرمنداڵەکەوە قوتدرابوو لە گەدەیدا دەربهێنن

له‌ سلێمانی مێردمنداڵێك پولێكی دۆمینه‌ قووت ده‌دات و له‌لایه‌ن تیمێكی لێهاتووی ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و ده‌رهێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری لەشاری سلێمانی تیمێکی پێشکەوتووی هەناوبینی کە پێکهاتبوون لە پزیشکانی پسپۆڕی هەناوبینی و پزیشکی بێهۆشکاری پەرستارانی تایبەتمەندی هەناوبینی و یاریدەدەرانی بێهۆشکار دوای هەوڵێکی زانستی چڕ، توانیان پولێکی دۆمینە کە لەلایەن مێرمنداڵەکەوە قوتدرابوو وە لە گەدە دا وەستابوو دەربهێننەوە.

ته‌ندروستی سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌كات، بە گشتی دەرهێنانەوەی تەنی نامۆ لە گەدەدا کارێکی زۆر دژوار نییە، بەڵام بەهۆی قەبارە و شێوە و پێکهاتەی پولی دۆمینە کارێکی ئاسان نەبوو، بۆیە چەندین ئامێری تایبەت لەلایەن تیمەکەوە بەکارهێندرا، تا توانیان بەسه‌رکەوتوویی پولەکە دەربهێننەوە.

18 کانونی یەکەم 2025 11:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026