به بریاری مه‌سرور بارزانی 117 نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی جگه‌ر ئه‌نجام دراوه
له‌سه‌ر ئه‌ستۆی مه‌سرور بارزانی 117 نه‌خۆش نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی جگه‌رییان ئه‌نجام داوه
نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی جگه‌ر یه‌كێك له نه‌شته‌رگییه قوڕسه‌كانی جیهان و ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر بریار وئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هەرێمی کوردستان بووه‌ته پێشەنگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر و تا ئەمڕۆ 117 حاڵه‌تی چاندنی جگەر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی خەرجی نزیکەی 5 ملیار و نیو، بۆ نەخۆشانی هەموو پارێزگانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بڵاوكراوه‌كه‌یدا دڵنیایی ده‌دات و نووسیویه‌تی، پاڵپشت بە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی ڕێنمایی و مەرج و ڕێککاری پێویست ڕێکخراوە و ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هه‌ولێر 48 نه‌خۆش ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌نجام داوه و له سلێمانی 33 نه‌خۆش و له دهۆك 27 نه‌خۆش و له هه‌ڵه‌بجه 5 نه‌خۆش به سه‌ركه‌وتووانه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستۆ و ئه‌رك و بریاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام داوه.